zagros news agency

پاریس جاکسن نهێنییەکانی منداڵیی لەگەڵ باوکی ئاشکرا دەکات

پاریس جاکسن کچی گۆرانیبێژی کۆچکردوو مایکل جاکسن باسی لە یاسا توندەکانی ماڵەوەیان کرد لە سەردەمی منداڵیدا.

پاریس تەمەنی 28 ساڵە و لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند، باوکی یاسای زۆر توندی هەبووە بۆ خوێندن و سەیرکردنی تەلەڤزیۆن.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەنیا ڕێگەیان پێدراوە لە پشوو کۆتایی هەفتە بچنە دەرەوە ئەگەر هەموو ئەرکەکانی قوتابخانەیان تەواو کردبێت.

هەروەها ڕوونی کردەوە، کۆمەڵگەی نیڤەرلاند تەنیا بۆ ئەوان دروست نەکرابوو، بەڵکو بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆش بوو.

بەپێی وتەکانی پاریس، سەیرکردنی فیلم و تەلەڤزیۆن قەدەغە بووە مەگەر پەیوەندی بە بابەتەکانی خوێندنەوە هەبووبێت.

ئەم یاسایانە بەردەوام جێبەجێ کراون تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خێزانەکە بەردەوام لە گەشت و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبووندا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، میسر و تورکیا گفتوگۆی کرد

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

بەنگلادیش؛ ژمارەی قوربانییانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکە بەرز بووەوە

یاسین