zagros news agency

دی برۆین: ئێمە لەگەڵ هەموو تیپە گەورەکاندا یاری دەکەین

 

کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە مەرج نییە ڕاکردنی یارییە بەهێزەکان شتێکی خراپ بێت.
سیتی ڕۆژی یەکشەممەی مانگی شوبات بەرامبەر ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات دەستپێدەکات، هەروەها پێش کۆتایی ئەم مانگە لە خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد و لیڤەرپوول و تۆتنهام دەبێتەوە.
دیبرۆین لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی مانچستەر سیتی دەڵێت “هەمیشە مانگێک یان دوو مانگ لە وەرزدا هەیە کە ئێمە لەگەڵ هەموو تیپە گەورەکاندا یاری دەکەین و یارییە سەختەکان لەسەر یەک ئەنجام دەدەین، هەندێکجار باشە، هەندێکجار قورسە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاتێکمان هەبوو کە ئەم بارودۆخانە یارمەتیدەرمان بوون بۆ پاراستنی ڕیتمێکی باش لەکاتێکدا دەمانزانی دەبێت بەردەوام 100% لە باشترین ئاستدا بین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی ئارتێنتا لەسەر کاتی گەڕانەوەی هاڤێرتز

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد و هەموانی شوککرد

یاسین

پێشکەوتنێکی گەورە سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر

یاسین