zagros news agency

هەولێر بە یاریگایەکی چۆڵ براوە بوو

لە گەڕی 34 ی خولی ئەستێرەکانی عێراق،یانەی هەولێری قەڵا و منارە لەنیو یاریگا ڤرانسۆ هەریری تایبەت بەخۆی بەبێ ئامادە بوونی هاندەر میوانداری یانەی تەڵەبەی بەغدای کرد و هەولێر لەو یاریەدا تموحی بردنەوەی زۆری هەبوو بۆ دەرچوونی لە ناوچەی دابەزین و تەڵەبەش هەموو ویستی بردنەوەی هەبوو لەنێو جەرگەی هەولێر

یاریەکە دەستی پێکرد و هەردوو لایەن بەوپەڕی گڕوتینەوە کەوتنە ڕکابەری یەکتری،هەولێر گێمی یەکەم چەند هەلێکی ڕەخساند بەڵام بێ هەژانی تۆڕ بوو،لەبەرامبەریش تەڵەبە هێرشی بەردەوامی هەبوو بۆ سەر گۆڵی قەڵای زەرد بەڵام گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ گەییشتە کۆتایی

گێمی دووەمی یاریەکە دەستی پێکرد و گۆڵ کردن درەنگ کەوت تاکو ناوبژیوانی یاریەکە پێناڵتیەکی هەژمار کرد بۆ یانەی هەولێر،کە یوسف بن سۆدە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات بۆ قەڵای زەرد و هەر ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی یاریەکە

هەولێر بەو بردنەوەیە توانی سێ خاڵی گرنگ و پێویست بەدەست بێنێت و کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە 44 خاڵ لەپلەی 12ی خولەکە خۆی جێگیر کردوە،تەڵەبەش بەو شکستە لە پلەی چوارەمی خولەکە مایەوە بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فوئاد حوسێن: فراوانبوونی بازنەی شەڕ هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەکە و دەبێتە هۆی بەردەوامیی ململانێکان

یاسین

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح