ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاگواستنی خەڵکی غەززە بە نائەخلاقی وەسف دەکات.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی پرسی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە باس لەوە دەکات، کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکا و ڕاگواستنی خەڵکی غەززە دەبێتە کارێکی نائەخلاقی لە مێژوودا.
ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش کردووە؛ یاسا نێودەوڵەتییەکان دەرکردنی خەڵکیان لەسەر خاکی خۆی بە تاوان داناوە، ڕەنگە ئەم دەرکردنە سەربکێشێت بۆ تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتیش، هەر بۆیە بە توندی دژی دەوەستینەوە.