ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆرەکانی سەرئێشە و هۆکارەکانی توشبونی

سەرئێشە نیشانەی ئازارە لە دەموچاویان سەر یان مل، دەشێت بە شێوەی شەقیقە بێت یان سەرئێشەی گرژی یان سەرئێشەی کۆمەڵی ڕوبدات، مەترسی توشبون بە خەمۆکی لەو کەسانەی سەرئێشەیان هەیە زۆر زیاد دەبێت.

سەرئێشە دەشێت لە ئەنجامی زۆر حاڵەتدا ڕوبدات، ژمارەیەک سیستەمی جیاواز بۆ سەرئێشە هەیە.

هۆکارەکان:

1. کەم خەوی.
2. خواردنەوەی کحول.
3. قەلەقی و دو دڵی.
4. بەرزی پەستانی خوێن.
5. بەکارهێنانی کافاین یان واز هێنان لە کافاین.
6. هۆڕمۆن.
7. ڕێجیم کردن.

جۆرەکانی:
1. سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە)
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا توشی گێژبون و دڵ تێکەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.

2. سەرئێشەی کافایین
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە، لەکاتێکی تایبەتدا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.

3. سەرئێشەی سترێس (قەلەقی)
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەرونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە توشی هەردولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.

4. سەرئێشەی هۆڕمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دوگیانی.

چارەسەرەکانی:

بەکار هێنانی هەندێک دەرمان لە ڕێگای دەرزی یاخود حەب.
1. پاراسیتۆمۆل.
2. ئەسپرین.
3. سەردان کردنی دکتۆر و وەرگرتنی دەرمان بەپێی جۆری سەر ئێشەکەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەوت نیشانەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

lana

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

یاسین

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح