zagros news agency

بەهۆی قەیرانی وزەوە دەوام لە ٢٤ پارێزگای ئێران ڕاگیرا

بەهۆی بەردەوام‌یی قەیرانی نەبوونی گاز و کارەبا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ پارێزگا لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران، ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکانیان داخست. ئەمە لە کاتێکدایە کە قەیرانەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە تاران جگە لە نێوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان، یەکە دادوەرییەکان و ڕێکخراوی بۆرسەش داخراون.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاندووە، لەو پارێزگایانەی ناوەندەکانی خوێندن داخراون، هیچ چالاکییەکی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاینیش بەڕێوە ناچێت، ئەمەش نیگەرانیی لای قوتابیان و خێزانەکانیان دروستکردووە.
شەوی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، چەند گەڕەکێکی تاران بێ کارەبا مانەوە، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەم شارە و بە دانی دروشم ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات، بۆ سێیەمین شەو لەسەر یەک، خەڵکی پارێزگای “کۆهگیلوویە و بویرئەحمەد” ڕژانە سەر شەقامان و دژی قەیرانی وزە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر دەكات

سەڵاح

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سێ هەزار قوتابی لە تەل‌تەمر لە خوێندن جێ ماون

سەڵاح

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح