zagros news agency

57 هەزار و 280 دەستگیركراوی عێراق لە لیستی لێبوردنی گشتییدان

 

پاش ئەوەی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ڕاگیرا، ژمارەی ئەو دەستگیركراوانە ئاشكرا دەكرێن كە لە جێبەجێكردنی یاساكە سوودمەند دەبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی 2ی 2025 ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دەستگیرکراوانەی عێراق کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە، ژمارەیان دەگاتە 57 هەزار و 280 كەس.

ئەمە لە كاتێكدایە دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بڕیاری دا كاركردن بە یاساكانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی، و گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خەڵكی ڕەسەنی كەركووك ڕابگرێت.

لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 21ی 1ی 2025 بڕیار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی، هەروەها یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکوک درا.

ڕاگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی كە بەلای سوننەكانەوە گرنگیی خۆی هەیە، بووەتە هۆی ناڕەزایی لەلایەن عەرەبی سوننە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سێ پارێزگای سوننەنشین دەوامیی فەرمییان بەو هۆیەوە پەك خست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح