zagros news agency

هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تی ده‌رباره‌ى ڕه‌فتارى سوپا ده‌رهه‌ق به‌ جووتيارانى كورد

ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى له‌لايه‌ن هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ جووتيارانى كورد له‌ سنوورى كه‌ركووك كراوه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/2/17 له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌ياند:

ئه‌و ڕه‌فتاره‌ به‌ ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه‌ و مايه‌ى قبووڵكردن نييه‌. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له ‌نزيكه‌وه‌ به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه‌ و داواى له‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە ڕێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره‌ بگرنه‌ به‌ر و ڕێگا له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن.

وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ زيان به‌ پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ و ڕه‌فتارانه‌ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌ و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايييان بكه‌نه‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزی

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى توركى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین