zagros news agency

چوار ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگایی نێوان كەركووك بۆ هەولێر، چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لە دەست دا.

رووداوەكە بە دیاریكراوی لە نزیك بازگەی دارەمان بووە، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بارهەڵگر بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە، ئەو رووداوە كە هێشتا ئۆتۆمبێلەكان لەوێن چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لە دەست داوە كە سەرجەمیان سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلی جۆری میستۆربۆشی بووە.

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی بەغدان، ناوی دووانیان ئیبراهیم سەباح و هودا عەبدوللەتیف ئەحمەد کە هاوسەری یەکدین و تەمەنیان لە دەوروبەری 50 ساڵدان، و دوو قوربانیەکەی تریش مندالی ئەو دوو هاوسەرەن.

بازگەی دارەمان دەکەوێتە سەر رێگەی کەرکووک – هەولێر. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، ئۆتۆمبێلە پیکەبەکە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ زاگرۆس: مه‌ترسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاری جیهان هه‌یه‌ بۆیه‌ عێراق زۆر پێویستی به‌نه‌وتی كوردستانه‌

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سيح ده‌كات

یاسین

ئومێد خۆشناو: بەنداوی گۆمەسپان، چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات

سەڵاح