zagros news agency

بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و 22 پەنابەر خنکان

نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا، بەلەمێکی پەنابەران ژێرئاو کەوت و تا ئێستا تەرمی 22 پەنابەر دۆزراوەتەوە.

ھیوا خدر نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە تورکیا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا ڕووی داوە کە بەلەمێکی چووپی پەنابەران ژێرئاو کەوتووە.

گوتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە، لەگەڵ 10 بەلەمی ڕزگارکەری پۆلیسی ئێشکگری و هەلیکۆپتەر و چەندین کەرەستەی ڕزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوای گەڕان 22 پەنابەریان لە دەریادا دەرھێناوە، کە حەفتیان منداڵ بوون و دوو پەنابەریشیان لە دەریادا ڕزگار کردووە.

ھیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان گوتی تا ئێستا ئاماژە بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە و نازاندرێت هاووڵاتیی كوێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای تورکیا: شەش چەکداری پەکەکە لە چیای خواکوڕک کوژران

یاسین

ئیسپانیا بڕیاریدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت

سەڵاح

لە پارێزگای لوڕستان کچێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

سەڵاح