zagros news agency

بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و 22 پەنابەر خنکان

نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا، بەلەمێکی پەنابەران ژێرئاو کەوت و تا ئێستا تەرمی 22 پەنابەر دۆزراوەتەوە.

ھیوا خدر نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە تورکیا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا ڕووی داوە کە بەلەمێکی چووپی پەنابەران ژێرئاو کەوتووە.

گوتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە، لەگەڵ 10 بەلەمی ڕزگارکەری پۆلیسی ئێشکگری و هەلیکۆپتەر و چەندین کەرەستەی ڕزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوای گەڕان 22 پەنابەریان لە دەریادا دەرھێناوە، کە حەفتیان منداڵ بوون و دوو پەنابەریشیان لە دەریادا ڕزگار کردووە.

ھیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان گوتی تا ئێستا ئاماژە بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە و نازاندرێت هاووڵاتیی كوێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح

لە سەدا 90ی دایک و باوکانی بەریتانیا داوای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن

سەڵاح

دۆناڵد ترامپ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یاسین