ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە پۆل ئەلیكساندەر هاووڵاتیی ئەمریكی دوای 70 ساڵ ژیان لەناو ئامێرێكی ئاسنینی هەناسەداندا، لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پۆل لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە تووشی ئیفلیجی منداڵان هات و سییەكانی و جەستەی لەكار كەوتن، بۆ ئەوەی ژیانی رزگار بكرێت، خرایە ناو سندوقێكی ئاسنینەوە كە ئامێری هەناسەدانی لەخۆ گرتبوو، بەم شێوەیە پۆل 70 ساڵی ژیانی لەناو ئەو سندوقەدا بەسەر برد.
پۆل لە ماوەی تەمەنی خۆیدا خوێندنی یاسای تەواو كرد و بوو بە پارێزەر، چەند ساڵێكیش بەر لەوەی كۆچی دوایی بكات، كتێبێكی لەبارەی یادەوەرییەكانی ژیانی خۆی بڵاو كردەوە.