zagros news agency

دەنگۆی گرانبوونی بەنزین لە ئێران بەردوامە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت پێویستە حکوومەت نرخی بەنزین گران بکات و دۆخی ئێستا نابێت بەردەوام بێت.

محەممەد جەواد قائیم پەنا، جێگری سەرۆك‌کۆماری ئێران، بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی ئێران ساڵانە بایی چوار ملیارد دۆلار بەنزین هاوردە دەکات و بە نرخێکی هەرزان دەیداتەوە بە هاووڵاتیان، دەڵێت، لە ئێران بەنزین لە ئاو هەرزانترە.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی ئێستا نامانهەوێ لەم بارەیەوە بڕیار بدەین یا گرانبوونی بەنزین ڕابگەیەنین، بەڵام ئەم دۆخەی ئیستا ناتوانێت بەردەوام بێت.

پێشتر ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایان کردبوو لە ساڵی داهاتوودا و لە پاش نەورۆزەوە نرخی بەنزین گران دەکرێت، بەڵام بەرپرسانی کابینەی پزیشکیان ئەمەیان ڕەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی: سەرۆککۆماری تورکیا زۆر به‌تایبه‌ت پێشوازیی له ‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان كرد

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

یاسین

کارتۆنیستێکی ڕووسی و ڕەخنەگری پوتین لە ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا کوژرا

یاسین