ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکات و سەرفیرەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبوويەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەلسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (2,500,000) دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بە کەمترین هەنگاو خۆی دەگەیەنێتە بەرشەلۆنەی پێشەنگ

یاسین

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

سەڵاح