zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

 

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

بە بۆنەی (۲۱) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بە کارنامە و پلانی نوێ هەنگاوی باشتر بنێن و، لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە شانبەشانی کەناڵەکانی تری میدیای پارتیمان لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی هاووڵاتییان دابێت.

هەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئەیلوولی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

عەدنان فەیحان به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

یاسین

کارڤاخاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید کاتی بەرەو کۆتایی دەچێت

یاسین

لە سنووری پارێزگای هەولێر، کوڕێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کوشت و برایەکیشی بریندار کرد؛ پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

دڵشاد