ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كتێبی “هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران” چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی “هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران” له‌ نوسینی “گوڵاڵه‌ گه‌رمیان” له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان چاپكرا و رۆژی هه‌ینی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رێوڕەسمێکدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا و ناسێندرا.

رێوڕەسمەکە له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە سازكرا و نووسه‌ر مه‌سعوود بابایی، رێوڕەسمەکەی به‌ڕێوه‌برد، تێیدا نووسەری بواری جینۆساید ئیبراهیم هەورامانی، کورتەیەکی لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد و مێژووی ئەنفال بە نموونە هێنایەوە.

پاشان خاتوو گوڵاڵە گه‌رمیان، کورتەیەکی لەسەر چۆنیەتی نوسینەوەی بەسەرهاتی ئەنفالەکانی هەڵەبجەی کرد و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.

دوای ناساندنی كتێبه‌كه‌، سه‌رخێڵ غه‌فار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ر كرد.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌‌ یه‌كێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، کۆمەڵەی ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، نووسینگەی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان چەپکەگوڵی رێزو وەفایان پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ر كرد له‌ پای هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆماركردنی مێژووی رووداوه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌و رابردووه‌ تراژیدییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

كونسڵخانەی چیك لە هەولێر پیشانگایەكی كردەوە

ART

فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا” لە هەولێر نمایشكرا

ART

دایکی جان کلود ڤان دام کۆچی دواییکرد

ART