zagros news agency

کەشناسی هەرێم: بروسکە لە لوتکەی شاخەکان و گردولەکان و رووە دەشتایەکان  مەترسیدارە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 08- 04- 2025

 

کەش / بە گشتی ئاسمان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە. کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەش سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنووری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنووری ئیدارەى راپەرین.

 

خێراى با /  مام ناوەند ( 10 – 20  )کم/ک دەبێت. هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک

ئاراستەی با / باشوورى خۆرئاوا.

پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین /( 7 – 9)  کم .

 

سبەی چوارشەممە 09 – 04- 2025

کەش / لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەرۆ بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوویە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە دوای نیوەرۆ دووبارە کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بە گشتی, ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.

خێراى با / مام ناوەند  ( 15 – 25  )کم/ک دەبێت. هەندێ کات دەگاتە سەرووی 30کم/ک

ئاراستەی با / باشوورى خۆرئاوا.

پلەکانی گەرما /بەگشتی نزیک دەبێتەوە  تەنها ناوچە ناسەقامگیرەکان نەبی کەمێک نزم دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

مەوداى بینین / ( 7 – 9)  کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی :  29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان :35 پلەی سیلیزی

 

تێبینی/ بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان وە هەروەها  رووە دەشتایەکان  مەترسیدارە.

 

بەشی پێشبینی

2025-04-08

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین

کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

سەڵاح