دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە یاری دێربی مەدرید ڕیاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەتلەتیکۆ مەدرید ببتاوە،لەو یاریەدا فێدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە یاریگا،کە ئەمەش زۆرترین مشتومڕی دروست کرد.
لە خولەکی 77ی یاریەکە ڤاڵڤێردی بەتوندی لە ئەلیکس باینایدا،لەسەر ئەم حاڵەتەش کۆمەڵێک بابەتی کۆن هاتە نێو باسەکە و زۆرێک ڕایان وایە لێدانەکەی ڤاڵڤێردی کێشەی کەسی بووە لەگەڵ باینا،کە سەرەتای کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 کاتێک باینا لە ڤیاڕیاڵ بووە و ئەو دەمە لەگەڵ ڤاڵێردی دوای یاریەک لە گەراجێک دەبێتە شەڕی دەستەویێخەیان و یەکتری دەدەنە بەر بۆکس.
شایەنی باسە لەسەر ئەم ڕووداوەی دوێنێ شەو تاکو ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا قسەی کۆتایی خۆی نەکردوە ئاخۆ کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی دەسڕێتەوە یان نا،بەڵام لەکاتی نەسڕینەوەی کارتە سوورەکە یاریزانەکە بەئەگەری زۆرەوە زیاتر لەیاریەک ڕادەگیرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

