پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات جگه له پرۆژه‌ی رووناكی 24 كاتژمێری گه‌ران به‌دوای هه‌ر چاره‌سه‌رێكدا بۆ پرسی كاره‌با سه‌ركه‌وتوونابێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ 15ی3ی2025 له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری كه‌می كاره‌با بكات و كاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیادتر بكات، له مێژووه‌كه‌یدا چه‌ندان جاریش به‌ڵێنی كاره‌بای ٢٤ كاتی دراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هیچی لێ شین نه‌بوو، ئاخر تا ده‌هات هاوبه‌شانی كاره‌با زیادتر و خواستیش ڕۆژ به ڕۆژ به‌رزتر ده‌بۆوه به‌جۆرێك له‌م حاله‌ی ئێتاوه ئه‌گه‌ر كاره‌بای كوردستان بگاته 9 هه‌زار مێگاواتیش هه‌ر رووبه‌رووی قه‌یران ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له هه‌رێمی كوردستان گرفتی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی ساڵانه زیادتر له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستانه، كه تێیدا خواست له ترۆپكه، و وێرای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی دراوه بۆ باشتكردنی كاره‌با كه‌چی رووبه‌رووی كه‌می كاتژمێری كاره‌با بوینه‌ته‌وه پڕۆژه‌ی ڕووناكی له كۆتاییەكانی ٢٠٢٤ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ هاوبه‌شانی دابین ده‌كرێت، پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌جۆرێك ڕێكخراوه، تا ده‌ست به كاره‌باوه بگیرێت و به‌فیڕۆ نه‌درێت، بڕی خه‌رجی كه‌متر بۆ هاوبه‌شانی هه‌ژمار ده‌كرێت و بڕیاره تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كاره‌بای ٢٤ كاتی فه‌راهه‌م بێت.
راشی گه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه به‌سه‌دان مۆلیده كه ژه‌هر ده‌ڕێژن داخراون و سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ته‌جاوزی كاره‌بای نیشتیمانیان كردووه نامێنن و ژینگه‌ی كوردستان خاوێن ده‌بێته‌وه جیاله‌وه‌ش به‌دیلی ئه‌م پرۆژه‌یه نییه، زۆر هه‌وڵدراوه له‌رابردوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بووه بۆیه گرنگه ئه‌م پرۆژه‌یه ببێته وه‌رچه‌رخانی گرنگی كه‌رتی ژێرخانی وزه له كوردستان، له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئیتر به‌كارهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌ی دروست و زانستی ده‌چێته قۆناغی كرداره‌وه و یه‌ك كاره‌بای باشی نیشتیمانیمان ده‌بێت و 30 ساڵه كاره‌بای نیشتیمانی ده‌دزرێت و بۆ شوێنی گه‌شتیاری به‌كارده‌هێنرێت به‌نرخی ماڵان پاره‌كه‌ی ده‌درێته‌وه حكوومه‌ت جیاله‌وه‌ش كاره‌بای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوبه‌شانیش له‌ودیو پێوه‌ره‌كان بوو، كه به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی به‌دواداچوونه‌وه هه‌وڵی بڕین و سزادانی سه‌رپێچیكاران دراوه، به‌ڵام نه‌توانرا بنبڕ بكرێت، كه به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست له وه‌زاره‌تی كاره‌با، له ساڵی ٢٠٢٣دا، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده هه‌زار و بیست و حه‌وت سه‌رپێچی له‌سه‌ر پێوه‌ری زیره‌ك و تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌گشتی تۆماركراوه و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رانبه‌ریاندا گیراوه‌ته‌به‌ر له‌كاتێكدا له %25 له‌سه‌ر هاوبه‌شان بووه ئه‌وی دیكه خه‌رجی تێچوی حكوومه‌ت دابینی كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لێره‌وه ده‌ستخۆشی له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌یه‌كجاری هه‌نگاوی گرنگی نا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كاره‌با به‌تێچووی 250 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ژێرخانی كاره‌بای له هه‌رێمی كوردستان پته‌وكرد، پڕۆژه‌ی ڕووناكی سه‌ره‌تا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شادی و به‌هاری نوێ و نازناز و به‌ختیاری و سه‌ربه‌تی و كوران و كوردستان و ماجیداوه و ڕزگای و به‌هار و كرێكاران له گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئازادی و ڕاستی جێبه‌جێكرا، دواتریش گه‌ڕه‌كه‌كانی زانیار و ته‌عجیل و عه‌ره‌بان و مناره خرانه پڕۆسه‌كه‌وه و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌رتاسه‌ری هه‌ولێر به كاره‌بای 24 كاتژمێری رووناك ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدایه كه ئێستا قه‌یرانی كاره‌با له عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه، چونكه ئه‌مه‌ریكا فشاری له عێراق كردووه بۆ راگرتنی گاز له ئێرانه‌وه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با، به‌ڵام له وكردستان هه‌نگاو بۆ 24 كاتژمێر كاره‌بایی نرا.