ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌سته‌نبۆل… هه‌شت گوللـه‌ به‌ كونسوڵخانه‌ی عێراقه‌وه‌ نراوه‌

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ ئێواره‌ كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ ئیستانبوڵ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، وتیشی، بۆ ده‌رخستنی راستی رووداوه‌كه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه‌.

هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر نۆی دوێنێ شه‌و بە چەکی کلاشینکۆف دەستڕێژ لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق له‌ ئیستانبوڵ کراوە و هەشت گولـلە بەر باڵەخانەکە کەوتووە و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتوون.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌، كونسوڵی گشتیی عێراق له‌ ئیستانبوڵ و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاریی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی توركیا شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه‌یان داخستووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌م باره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری توركی له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ بكه‌رانی.

ده‌شڵێت، لایه‌نی توركی له‌م باره‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و به‌ خێرایی ده‌ستیان به‌ ڕێكاره‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌.

May be an image of map and text

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کورە شەهیدەك:دێ لپەرلەمانێ کوردستانێ خزمەتەکا زێدەتر بو لاوێن دەڤەرێ کەم

سەڵاح

پرۆسەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنكارا دەکات

یاسین