ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیهاد سورچی كرد

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیهاد سورچی دەکات کە ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى پزيشكى خوالێخۆشبوو قه‌حتان جيهاد سورچى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له كاتى ئه‌رك و له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له‌ ناوچه‌ى مێرگه‌سۆر، گيانى له‌ده‌ست دا.

هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/3/21

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی جەهەپە: مافی سەلاحەدین دەمیرتاش دەخورێت

یاسین

کاندیدێکی پارتی: ئەرکی ئێمە خزمەت کردنی هاوڵاتیانه و پاراستنی سەقامگيرى کوردستانە

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح