zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان (پاپا فرەنسیس)ـم پێ گەییشت. پاپا فرەنسیس پیاوێکی مەزن بوو کە ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی  مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ڕۆحی قەداسەتی پاپا فرەنسیس شاد بیت و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی

21ی نیسانی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.5 بەردەست کرد

یاسین

نانسی مایەرز دوای 11 ساڵ دابڕان بە فیلمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح