zagros news agency

لە هەولێر یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

رۆژی سێشەممە، لە یادی 127ـەمین ساڵی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی “کوردستان”، ئاریان سەلاحەدین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەشداری لە رێوڕەسمی یادەکە کرد، کە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سازی کردبوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتی ئەکادیمی و رۆشنبیر و توێژەرانی بواری میدیا بە دروشمی “ریفۆرم و رێكخستنی میدیا، میكانیزم و پڕۆژەی چارەسەر” بەڕێوەچوو.

لەو چوارچێوەیەدا، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە وتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان، جەختی لەسەر پابەندی رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن بە بنەما و پێوەرە پیشەییەکانی کاری رۆژنامەنووسی کردەوە و هیوای خواست، کاری زیاتر بکرێت بۆ چەسپاندن و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی لە میدیادا.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، دوو پانێل بە ناونیشانی “رێكخستنی میدیا” و “كاریگەریی ژیریی دەستكرد و ئاڵنگارییەكانی بەردەم میدیا”، بە بەشداری ژمارەیەک توێژەری ئەکادیمی و رۆژنامەنووس بەڕێوەچوون.

لەكۆتاییدا خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە رۆژنامەنووسی دیاری کورد جەمال خەزنەدار، كە رۆڵی گرنگی هەبووە لە نووسینەوەی ئینسایكلۆپیدیای رۆژنامەگەریی کوردی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆڵ کیدمان: فیلمە نوێیەکەم ئازاری جیابوونەوەمی کەم کردەوە

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان: هەمیشە پیشتیوان و هاوکاری هونەرمەندان دەبین

ART

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل ژیر كۆچی دوایی كرد

ART