zagros news agency

مونا قه‌هوه‌چی: ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌نزای نیشتیمان جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پێكه‌وه‌ژیان لە كوردستان

 

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان باس له‌ رۆژی نزای نیشتیمانی ده‌كات و به‌گرنگ ناوی ده‌بات.

مونا قه‌هوه‌چی ده‌نووسێت: “سبەی بە بەشداری رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی، رۆژی نزای نیشتیمانی بەرێوەدەچێت، ئەمە یەکەمین رووداوی مێژوویی لەم شێوەیە کە تیایدا رێبەر و سەرکردە و پشتیوانانی ئازادی ئایین و بیروباوەرە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهان بەشداری تێدا دەکەن، کە ئامانج لێی رەخساندنی کەشێکی روحیانی پڕ لە نزا و پاڕانەوەیە بۆ خوای گەورە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و ئازادی ئایینی.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: ئامادەبوونی رێزدار سەرۆک بارزانی لە بۆنەیەکی گرنگی لەم شێوەیە جەختکردنەوەیە لە پابەندی هەرێمی کوردستان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و قوڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و یەکترقەبووڵکردن و پتەوبوونی کەلتوری پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا، سەرۆک بارزانی هەمووکات سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە جەختی لە بەشداریان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئۆكراینا درا

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان 97 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

یاسین