لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) لە سلێمانی، نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتییەكان بۆ مانگی 3 دیاری كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/3/202 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) لە سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکی ساز کرد، تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئادار دیاری کرد کە بریتییە لە 268 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەپێی زانیاریی لیژنەكە، بۆ ئەو سیتییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان 240 دینارە.
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) لە سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات: “پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە نرخەکەوە پابەند بن، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.”