چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یۆڤانتۆس ماڵئاوایی لە دوسان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەرەکەی بکات، دوای ئەوەی یاریزانەکە هەموو ئەو ئۆفەرانەی بۆ نوێکردنەوەی یانەکەی ڕەتکردەوە کە پێشکەشی کرابوون.
لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت کە بتوانێت شوێنی ئەو یاریزانە سربییە بگرێتەوە، کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵییەکە چاودێری ڤیکتۆر بۆنیفاسی هێرشبەری یانەی بایر لیڤەرکوزن دەکات.
گرنگیدانی یۆڤانتۆس بۆ هێرشبەرە نەیجیرییەکە لە ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی بۆ پاڵەوانی ئەڵمانیا سەرچاوەی گرتووە، لەم وەرزەدا لە 26 یاریدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە.

