zagros news agency

مانچستەر سیتی پیلان بۆ گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ دادەڕێژێت

یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی پیلانێکی تایبەت دادەڕێژێت بۆ گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگی ناوەڕاستکاری هۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش تاوەکو دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە لە پێکان لەگەڵیدا بکەوێتە گفتوگۆوە.

​بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ، بەرپرسانی مانچستەر سیتی لە بەرنامەیاندایە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە و لە مانگی یەکدا هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بنێن، ئەگەر تاوەکو کۆتاییی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستا نەتوانن هیچ ناوەڕاستکارێکی تر بخەنە ریزەکانیانەوە.

​ئەم هەنگاوەی مانچستەر سیتی لە کاتێکدایە کە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی دۆخی دارایییەوە ئامادەیە گوێ لە دەستپێشخەرییەکان بگرێت بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی هاوسەنگیی بودجەکەی. لەلایەکی تریشەوە، سەرەڕای بوونی توانای بەهێز لەو پێگەیەدا، سیتی چاوی لە تواناکانی ئەم ئەستێرە هۆڵەندییە بڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ جونیۆر پشت لە نەسڕ دەکات

ahamd.luqman

بەفەرمی ڕووسیا دەگەڕێتەوە چالاکییە وەرزشیەکان

sarkar

ئەنتۆنی: جگە لە بێتیس بیرم لە هیچ یانەیەک نەدەکردەوە

یاسین