zagros news agency

ڕێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە

ڕۆژانە ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک بەهۆی هۆکارە جیاوازەکانەوە ڕووبەڕووی سەرئێشە دەبنەوە، کە هۆکارێکە بۆئەوەی کەسەکان نەتوانن بەباشی چالاکییەکانی ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن.

زانایان جەخت دەکەنەوە لەکاتی سەرئێشەدا پێش بەکارهێنانی دەرمان دەتوانرێت لەڕێگەی خواردنەوەی ئاو هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت، بەپێی ئاژانسی “سپۆتنیک” پزیشکی ڕووسی پسپۆڕ لەبواری مێشک بافل خوروشیف ئاماژە بەوەدەکات زۆربەی کات سەرئێشە مانای نەخۆشی نییە بەڵکو بەهۆی کەمی ئاو لە جەستەدا ڕوودەدات.

پزیشکەکە دەڵێت:”لەکاتی هەستکردن بە سەرئێشە، پێویستە ڕاستەوخۆ بیر لە ڕێژەی ئەو ئاوە بکرێتەوە کە خوراوەتەوە، ئەگەر زانیت کەمە ئەوا پەرداخێک بۆ دوو پەرداخی گەورە ئاو بخۆرەوە، ئەگەر بەهۆی کەمی ئاو بێت لەجەستەدا ئەوا دوای خواردنەوەی ئاو لەنێوان 40 بۆ 60 خولەک سەرئێشەکە نامێنێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرێکی نوێی نەخۆشیی شەکرە دیاری دەكرێت

سەڵاح

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

چەند خۆراكێك دەبنە هوی کلۆربوونی ددانەكان

دڵشاد