zagros news agency

یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات

 

ئەنوەر عەنوونی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەرفەتە و دەبێت هەموو لایەنەکان دەست بە دیالۆگ و پڕۆسەی ئاشتەوایی بکەن.

ئەنوەر عەنوونی ئاماژەی بەوەشدا، دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە سوودی بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت.

ئەنوەر عەنوونی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گوتی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و دەست بە پڕۆسەیەکی گشتگیر بکەن لەسەر بنەمای دیالۆگ و ئاشتەوایی. دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەر و بەردەوام بە رێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکان و سەروەریی یاسا، نەک تەنیا سوودی بۆ هەموو هاووڵاتییانی تورکیا دەبێت، بەڵکو یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

فەرماندەیەکی پلەبەرزی ئێرانی لە سووریا کوژرا

سەڵاح

دڵشاد نامق فەرەج بۆ زاگرۆس: پارتی لە كێبڕكێی سیاسیی عێراقدا چەكێكی بەهێزی بەدەستەوەیە كە شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەیە

یاسین