نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، له وڵاتی میسر، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆر پرسیار هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ك دانانی په‌كه‌كه، به‌ڵام تائێستا به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: “بڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه و چه‌ك دانانی بریارێكی دروست بوو”.
شێركۆ حه‌بیب، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌قاهیره، ئه‌مرۆ 13ی5ی2025 بۆ زاگرۆس، گوتی: “بریاری چه‌ك دانانی په‌كه‌كه بریارێكی ژیرانه‌بوو، هیچ نه‌بێت ئه‌و گرژی و پێكدادانه‌ی له‌سه‌ر خاكی كوردستان نامێنێت، چۆڵكردنی گونده‌كان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكیش نامێنێت، به‌لام جارێ زۆر زووه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه كه 24 كاتژمێره په‌كه‌كه به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه، چونكه ئه‌م پرسیارانه له ئاراداهه‌یه، ئایا ئه‌و چه‌ك دانانه‌ی په‌كه‌كه به‌ته‌واوی چه‌كه‌كانیان راده‌ست ده‌كه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه ژیانی ئاسایی؟ ئایا حكوومه‌تی توركیا ئه‌وه قبوڵ ده‌كات بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو توركیا؟ توركیا قبوڵ ده‌كات سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو توركیا ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ر به‌رن یان له‌كه‌مپیه‌كانیان داده‌نێت یان ده‌چنه وڵاتی سێیه‌م؟ ئه‌مانه پرسیاری زۆرن هێشتا وه‌ڵامیان نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌یاننامه‌كه‌ی دوینێی په‌كه‌كه بێ سه‌روبه‌ربوو، له‌لایه‌ك ده‌لێت پارتی گه‌مارۆی له‌سه‌ر داناوین، له‌كاتێكدا ئه‌وان گه‌مارۆی زۆر ناوچه‌یان داوه كه ئه‌سڵه‌ن نابێت په‌كه‌كه له‌باشووری كوردستان بێت، پرسیار ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی توركیا چی ده‌كات ئاشتی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نێت لێبوردنی گشتی راده‌گه‌یه‌نێت؟ یان به‌قۆناغ ئه‌مه ده‌كات؟ و پرسیاری زۆر جدی هه‌یه كه توركیا ده‌ستووری خۆی هه‌موار ده‌كاته‌وه؟ یان چۆن رێگا ده‌دات به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی بكات، چونكه له‌كاتێكدا كه هێشتا 24 كاتژمێر تێنه‌په‌ریووه به‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئه‌مرۆ توركیا له‌ئامێدی بۆردومانی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
شێركۆ حه‌بیب، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل نه‌مێنێت به‌س گرێدراوه‌كانی و پاشكۆكانی له باشووری كوردستان هه‌رخه‌ریكی چه‌كداری بن كه‌واته هیچمان نه‌كرد، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌شه‌نگال په‌كه‌كه ده‌كشێته‌وه؟ چونكه ده‌بێت پاكێجی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه یه‌ك پاكێج بێت ناكرێت له شوێنێك چه‌ك دابنێت و له‌شوێنێكی دیكه پابه‌ند نه‌بێت، ئێستاش دوای بریاری كۆنگره‌ی 12ی په‌كه‌كه قه‌ندیل به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی ده‌كه‌وێته باشووری كوردستانه‌وه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه ده‌ده‌ن، دوای كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل، چونكه خۆی هه‌ڵه‌یه په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل و شه‌نگال بێت.

