zagros news agency

سوودانی بۆ پزیشکیان: عێراق شەڕی سەر ئێران ڕەت دەکاتەوە و ئیدانەی دەکات

 

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،م ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و تێیدا هەڵوێستی فەرمیی عێراقی بەرامبەر پەرەسەندنە سەربازییەکان دووپات کردەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە:
• سەرەخۆشی و هاوسۆزی: سەرۆک وەزیران بەناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی و ئەندامانی خێزانەکەی و گەلی ئێران دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
• ڕەتکردنەوەی شەڕ: سوودانی جەختی کردەوە کە عێراق ئەو “شەڕە ستەمکارانەیەی” دەکرێتە سەر ئێران ڕەت دەکاتەوە و ئیدانەی دەکات. ئامادەیی عێراقیشی نیشان دا بۆ گرتنەبەری هەر هەوڵێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ زمانی دیالۆگ.
• پاراستنی سەروەری: سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: “ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت”. هاوکات، جەختی کردەوە کە هەر هێرشێک بکرێتە سەر خاکی عێراق، پێشێلکردنی سەروەرییە و قبوڵکراو نییە.
• هەڵوێستی ئێران: مەسعوود پزیشکیان سوپاسی هەڵوێستەکان و هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جەختی لەسەر ڕێزگرتنی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

ART

لەم ساڵدا زیاتر لە 60 حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغدا تۆمار کراوە

سەڵاح

تورکیا هیزی سەربازیی نوێی لە لادێکانی عەفرین جێگیر کرد

سەڵاح