zagros news agency

پرێمەرلیگ کۆتایی هات و شتی سەیر روویدا

 

ئەمڕۆ کۆتایی هات بە وەرزێکی تری خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەرلیگ،کە لە 38 هەفتە پێکهات بوو بە بەشداری 20 یانە ڕکابەری دەکرا بۆ بردنەوە ئەو نازناوە گەورە و مێژووییەی هەموو دونیا چاوی لەسەریەتی .

لیڤەرپول ئەم وەرزە خەیاڵی بوو بە سەرپەرشتی ئاڕن سڵۆت توانی بەر لەچەن هەفتەیەکی کۆتایی هاتنی خولەکە نازناوەکە یەکلایی بکاتەوە و دوای ئەوەش تیشک خرایە پلەکانی پاش لیڤەرپول بۆ دەرکەوتنی ناوی یانەکانی خولە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو.

 

یانەکانی(ئارسێناڵ و مان سیتی و چێڵسی لەگەڵ نیوکاسڵ) توانیان بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو،لەگەڵ ئەوەشدا یانەی ئەستۆن ڤێلا گەیشتە یۆرۆپالیگی داهاتوو،یانەی نۆتینگهام فۆرێستیش بلیتی کۆنفرانس لیگی وەرزی داهاتووی وەرگرت.

 

ئەوەی شایەنی باسە یانەی تۆتنهامە لەکاتێکدا لە پلەی 17ی ڕیزبەندی خولەکەیە بەڵام لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەشدارە،ئەمەش بەهۆی بردنەوە نازناوی یۆرۆپالیگی ئەم وەرزە
یانەکانی(لیستەر سیتی و ئیپسویچ تاون لەگەڵ ساوسهامتن) دابەزینە خولی پلەیەکی ئینگلیزی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات

یاسین

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستێکی نوێی ڕاگەیاند

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا دێتە ڕکابەری کڕینی ئەلڤارێز

یاسین