بەرەو پایتەختی ئیتاڵیا؛ پێدەچێت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، ئێندریکی دیاردە بەڕازیلییەکەی ریال مەدرید روو لە خولی ئیتاڵی بکات و درێسی رۆما بپۆشێت.
هێرشبەرە لاوەکە لەم وەرزەدا تەنیا چوار خولەک لە لالیگا یاری کردووە، ئەمەش یانەکەی ناچارکردووە بۆ پاراستنی گەشەسەندنی، لە مانگی یەکدا بە شێوەی خواستن دەستبەرداری ببێت.
بەپێی هەواڵی فۆت مێرکاتۆ و کۆریێر دیلۆ سپۆرت، رۆما ئامانجی یەکەمی خۆی خستووەتە سەر ئەم گواستنەوەیە و فلۆرانت گیسۆلفی بەڕێوەبەری وەرزشی، بە چڕی سەرقاڵی بەڕێوەبردنی دانوستاندنەکانە.
گفتوگۆکان کە لە هاوینی رابردووەوە دەستیان پێکردووە، ئێستا ئێندریک و باوکیان رازیکردووە بەم هەنگاوە، بەتایبەت بە بوونی هاونیشتمانییەکەی وێسلی لەو یانەیەدا.
بەم بڕیارە، چاوەڕوان دەکرێت یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە جارێکی تر ریتمی یاریکردن و هەناسەی سەرکەوتن لە یاریگاکاندا بەدەستبهێنێتەوە.

