zagros news agency

مباپێ دوای بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی ڕیکوردێکی گەورەی شکاند

 

کیلیان مباپێ فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە تۆمارکردنی 31 لەم وەرزدا،کە لەگەڵ ئەوەش توانی ببێتە براوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەکو گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا.

سەرەڕای لەسەرتای وەرز دەگوترا مباپێ ناتوانێ بە زوویی خۆی بسەلمێنێت لەگەڵ یانەکەی،بەڵام لەکۆتایی وەرز بووە گۆڵکاری خولەکە و خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بەدەست هێنا،کە نزیکترین ڕکابەری موحەمەد سەڵاحی میسڕی بوو،کە ئەمیان 29 گۆڵی هەبوو.

مباپێ لەدوای بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی گۆڵکاری ئەوروپا و خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەکو گۆڵکار لە چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەکو گۆڵکاری مۆندیال وەرگرت بێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

موژدەیەکی خۆش چاوەڕێی فلیک دەکات

یاسین

فێڵێکی سیحراوی کە ئەستێرەکان لە ئازار ڕزگار دەکات

یاسین

سانتۆس پلانی دارایی بۆ گواستنەوەی نەیمار دادەنێت

یاسین