zagros news agency

نێیمار پابەندبوونی خۆی بە یانەی سانتۆس ڕادەگەیەنێت

رۆژنامەی گڵۆباڵ بڵاویکردووەتەوە کە نێیمار دا سێلڤای ئەستێرەی بەناوبانگی بەڕازیلی بڕیاریداوە تاوەکو مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو پابەند بێت بە گرێبەستەکەیەوە و لە ریزەکانی یانەی سانتۆسی وڵاتەکەی بمێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، نێیمار بە هاوڕێ نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی دەگەڕێتەوە بۆ ناو مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە، چونکە نایەوێت لەم قۆناغە سەخت و هەستیارەدا یانەکە و هاوڕێکانی بەجێبهێڵێت.

ئەم بڕیارەی نێیمار لە کاتێکدایە کە یانەی سانتۆس بەهۆی قەیرانێکی دارایی سەخت و سزای قەدەغەکردنی گواستنەوەی یاریزانان لەلایەن فیفاوە بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت گەڕانەوەی نێیمار ببێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ئەوەی یانەکە بتوانێت پێگەی خۆی لە ریزەکانی یانە پلە یەکەکانی بەڕازیلدا بپارێزێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

یاسین

خشتەی گرینگترین یارییەکانی سبەی سێ شەممە

یاسین

رۆناڵدۆ:هەرگیز ناڵێم مێسی لەمن باشترە

یاسین