سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا باس له‌وه ده‌كات كه په‌رله‌مان هیچ گرفتێكی یاسایی و ده‌ستووری نییه و هیچ بریارێكیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مان ناكات.
له‌باره‌ی سكاڵای چه‌ند په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له دادگای فیدرالی كه گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره كۆنه‌بوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له كوردستانه‌وه بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌و سكاڵایه هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر كاری په‌رله‌مان، چونكه له خولی كابینه‌ی حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، 9 مانگ حكوومه‌تی عێراق پێكنه‌هات و په‌رله‌مانیش ڕاوه‌ستابوو كاریگه‌ری نه‌بوو”.
گوتیشی: “بریاری دادگای فیدرالیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دژی په‌رله‌مان نییه، ئه‌گه‌ر بریاریش بدات هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مان بكات”.

