zagros news agency

زێباری بۆ زاگرۆس: پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆتایی پێهاتووە، و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لەم هەفتەیەدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی هەرێم ڕەوانە بكرێت.

لە لێدوانێکدا تایبەت بە ئاژانسی “زاگرۆس”، دکتۆر زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوایین زانیارییەکانی سەر بەغدا و پرۆسەی ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو.
تەواوبوونی وردبینی و کاتی ڕەوانەکردنی پارە
د. زیرەک زێباری ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە و هیچ ئاستەنگێک لە لیستەکاندا نەماوە.
سەبارەت بە کاتی ناردنی بەشە مووچەی هەرێم، ناوبراو ڕوونی کردەوە: «لە ئێستادا حکومەتی عێراق سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیەتی، کە ئەم پرۆسەیە نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت. بەپێی پێشبینییەکان، بەکۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراقدا لەم هەفتەیەدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی فیدراڵ دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.»

هەواڵی پەیوەندیدار

فه‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ له‌ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

سەڵاح

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

لە پێشهاتێکی پزیشکیی دەگمەندا، جۆرێکی نوێی خوێن دۆزرایەوە

یاسین