zagros news agency

ئەردۆگان: بەمزووانە وڵاتەکەمان لەو کارەساتە ڕزگار دەکەین، تەمەنی نیو سەدەیە

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە گەل و وڵاتەکەی و جیهانی ئیسلامی کرد.

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا گوتی: «سوپاسی خوای مەزن دەکەم جارێکی دیکە بەبۆنەی جەژنێکەوە کۆیکردینەوە. هیوادارم ئەم ڕۆژە پیرۆز و موبارەکانە بۆ وڵاتەکەمان، گەلەکەمان، جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی، پڕ لە خێر و بەرەکەت بن. ئینشاڵا، ئەو قوربانی و نزاو پەرستنانەی ئەنجامیان دەدەین، لەلایەن حەق تەعالاوە قبووڵ بن.»

هەروەها گوتی: «ئێمە وەک تورکیا، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە فەلەستین و کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە. بەهۆی نزای خەڵک و پشتیوانیی دامەزراوە سیاسییەکان، بەمزووانە وڵاتەکەمان لەو کارەساتە ڕزگار دەکەین نیو سەدەیە تەمەنیەتی.»

ئەردۆغان جەختیشی کردەوە: «هەرگیز ڕێگە نادەین و بە دڵنیایییەوە ڕێگەش نادەین هیچ هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ڕۆحی شەهیدان، کەمئەندامانی سەنگەر و خانەوادەکانیان بدرێت. لەسەر ئەو باوەڕەم کاتێک دەگەینە ئامانجی کۆتاییی تورکیا، واتە «تورکیای خاڵی لە تیرۆر»، پێکەوە داهاتوویەکی بەهێزتر و کاریگەرتر بنیاد دەنێین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە وردی چاودێریی ناردنی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا دەکات

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس، دیوی پشته‌وه‌ی دیداری سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئیمرالی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح