zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆی سووریا: دەستمان بەسەر بارێکی قاچاخی چەکدا گرت

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـ6-2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایش قسێر لە حمس هەوڵێکی بەقاچاخبردنی بارێکی چەک بۆ لوبنان پووچەڵ کردووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لەشاری قسێر، بارێکی بەقاچاخبردنی چەک پووچەلکرایەوە کە مووشەکی ئاراستەکراوی دژە تانک و تەقەمەنی عەیار 30 ملم لەخۆدەگرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بەسەر چەکەکاندا گیراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کارامە کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

ناوبەناو هەردوو وڵاتی سوریا و لوبنان دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکانە ڕادەگەیەنن کە بە قاچاخ یان مەبەست لێی قاچاخی نێوان هەردوو وڵاتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید مانەوەی ئەستێرەیەکی یەکلایی کردەوە

یاسین

فوئاد حوسێن: عێراق پاڵپشتی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەکات

یاسین

ئاکسیۆس: ئەمریکا دڵنیایی داوەتە حەماس ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە

یاسین