zagros news agency

ئیسرائیل شەش فڕۆكەخانە لە ئێران دەكاتە ئامانج

 

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە شەش فڕۆکەخانەی لە ئێران کردووەتە ئامانج و 15 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری تێک شکاندووە.

لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: “شەش فڕۆکەخانەی سەر بە رژێمی ئێران لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئێران کراونەتە ئامانج و لە ماوەی هێرشەکاندا، فڕگەکان، ژێرزەمینەكان، فڕۆکەیەکی سووتەمەنی گواستنەوە و فڕۆکەکانی جۆری F-14 ،F-5 و AH-1 لەكارخراون و تێك شێكنراون.”

سوپای ئیسرائیل هەروەها راشیگەیاندووە “توانای فڕین لەم فڕۆکەخانانە پەک خراون و توانای کارکردنی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران بە تەواوی لەم فڕۆكەخانانەدا ئیفلیج بوون.”

راگەیەنراوەكەدا كە ماڵپەڕی (RT) رووسی بڵاویكردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە “لەم هێرشانەدا زیاتر لە 15 فڕۆکەی شەڕکەر و هێلیكۆپتەری هێزی ئاسمانی بە رێنمایی وردی هەواڵگری، لە ناوچەی کرماشان لە ئێرانیان و چەندین شوێنی هاویشتن و کۆگای مووشەکی زەوی بە زەویی ئاراستەکراو بەرەو ئیسرائیل تێک شکێنراون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەگەرى گۆڕینى ناوى کەنداوى فارس لەلایەن ترەمپەوە کاردانەوەى ئێرانى لێکەوتەوە

یاسین

نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی

سەڵاح