zagros news agency

نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک بە 3354 دولارە

 

لەگەڵ بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3.354 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.4%  دابەزینی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک بە 3354.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 3.369 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

تیم واتەر، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade دەڵێت: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران خواستیان لەسەر دۆلار بەرزببێتەوە و ئەوەش بوەتەهۆی دابەزینی نرخی زێڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٣٨٧ چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پارەی ئێران لە دابەزینێکی بێوێنەدایە دۆلار گەیشتە ١٣٦ هەزار تمەن

یاسین