zagros news agency

ئەستێرەیەکی لیڤەرپول بڕیاریدا بچێتە ناپۆلی

فاریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕایگەیان،کە (داروین نونێز)ی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول ڕازی بووە بە ئۆفەرەکەی یانەی ناپولی و دەیەوێت بچێتە پاڵ پڕۆژەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەکەی باشووری ئیتاڵیا.

 

ئێستا دوای ڕازی بوونی نونێز یانەی ناپۆلی دەیەوێت لیڤەرپول ڕازی بکات و بتوانێت یاریزانەکە بەزووترین کات بگوازێتەوە ڕیزەکانی تاکو بەشێوەیەکی پتەوتر ئامادەکاری بکات بۆ وەرزی نوێ.

 

نونێز لە ساڵی 2022 لە یانەی بەنفیکای پرتوگالیەوە ڕووی کردە لیڤەرپول،بەڵام لەو ماوەیەی یاری کردنی نەیتوانیوە ببێتە جێگای متمانەی تەواوی ڕاهێنەر و سەرکردایەتیەکی تەواوی نەبووە بۆ گۆڵ تۆمار کردن،کە لە وەرزی ڕابردوودا تەنها 7 گۆڵی هەبووە ئەمەش ڕۆیشتنی لە یانەکە ئاسانتر دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یورو لیگ.. مانیونایتد بارودۆخی خراپە و ئەمجارەش نەیبردەوە

یاسین

پێکانی ئەستێرەیەک پلانەکانی داهاتووی ئامۆریم تێکدەدات

یاسین

ڕۆما سەرسەختانە دێربی پایتەختی ئیتاڵیای بردەوە لە لازیۆ و کارەسات لە یاریەکەش ڕوویدا

یاسین