zagros news agency

ئەی سی میلان هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد یانەی ئەی سی میلان هەنگاوەکانی دەستپێکردوە بۆ گواستنەوەی ئێندرێکی یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەو مەبەستەی لە گواستنەوەکانی زستانە یاریزانەکە بگوازێتەوە سان سیرۆ.

بەگوێرەی قسەی مارکا بێت میلان دەیەوێت بە بڕێکی زۆری پارە ڕیاڵ مەدرید ڕازی بکات،کە زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆیە ئەمەش دەبێتە بڕێکی خەیاڵی و زۆر،بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ئەمە دەکات لەپێناو هێنانی ئێندرێک تاکو بتوانێت لە داهاتوودا سوود لەتواناکانی ئەستێرە بەڕازیلیەکە وەرگرێت،بەڵام هێشتا دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە بەهۆی مۆرینیۆوە.

ئێندرێک لەم وەرزەدا دوای هاتنەوەی لە لیۆن نەیتوانیوە جێگای خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە،بەڵام هێشتا هەوڵی خۆی دەدات،لەگەڵ ئەوەش نەیشاردۆتەوە ئەگەر لە یانەیەکی دیکەش بێت لاری نییە بۆ یاری کردن بەشێوەیەکی بەردەوام و دوورکەوتنەوەی لە کورسی یەدەگ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

لاپۆرتا لە گرێبەست کردن لەگەڵ بەرگریکارێک دەکشێتەوە

sarkar

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە ڕیمۆنتادا شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا

یاسین