وه‌زیری پێشووتری دادی هه‌رێمی كوردستان و یاساناس، هۆكاره‌كانی پشته‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگای فیدرالی ده‌خاته‌روو و ده‌لێت: “ئه‌وه‌ی كرا له‌بنه‌ره‌تدا به‌ناده‌ستووری هات”.
شێروان حه‌یده‌ری، یاساناس و وه‌زیری پێشووتری دادی هه‌رێم بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت و وا ده‌كات به چاوێكی دیكه سه‌یری ئه‌و دامه‌زاروانه بكرێت، كه ماون، وه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سهركۆمار، له‌لایه‌كی دیكه گرووپی میلیشیكان فشاریان له‌سه‌ر دادگا هه‌بووه و ئەندامەکان به هۆكاری فشار ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی دادگاش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گومانه‌كه‌ی زیاتر كرد چونكه ناكرێت سه‌رۆكی دادگا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه به‌هۆی فشاره‌وه له‌كاتێكدا دادگا خۆی فشاره‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه”.
گوتیشی: “ئێستا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی 6 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی دادگای فیدراڵی و 3ی یه‌ده‌گ، ئه‌و دامه‌زاروه‌یه به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی حساب ده‌كرێت، چونكه ناتوانێت دانیشتنه‌كانی بكات و به‌و ئاسانییه ئه‌ندامانه‌كانی پڕ ناكرێته‌وه،”.
راشی گه‌یاند: ئه‌و 6 ئه‌ندامه هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌بووه و به‌بێ هۆكار ده‌ستیان له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی به خۆر عه‌بدوڵا و ناكۆكیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و فه‌رمانی سالارییەوە هه‌یه، ئه‌م دادگایه بناغه‌كه‌ی هه‌ڵه بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دروست نه‌بووه بۆیه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ.

