zagros news agency

ڕاگەیاندراوێك لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە لەبارەی هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایگەیاند: لە دەستدرێژییەكی ستەمكارانە و ترسنۆكانەدا، لە كاتژمێر 02:15 تا 03:45ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24/6/2025، چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی بچووك، چەند پێگەیەكی سەربازیی عێراقیان بە ئامانج گرت و زیانی زۆر گەورەیان بە سیستەمی ڕادار لە سەربازگەی تاجیی باكووری بەغدا و بنكەی سەربازیی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقاڕ گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ڕاشیگەیاندووە: هێزە عێراقییەكان توانییان هێرش و هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر چوار شوێنی دیكەی جیاواز پووچەڵ بكەنەوە و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بخەنە خوارەوە.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئاشكراشی كردووە: هەموو ئەو شوێنە بە ئامانجگیراوانە، بنكە و پێگەی سەربازیی سەر بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بوونە و بەرپرسان و ئەفسەران و كارمەندانی شوێنەكان لە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان پێك هاتوون.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەشڵێ: لە بەرئەنجامی ئەو هێرشەدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی هونەری و هەواڵگریی باڵای داوە كە لە نوێنەری هەموو دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكان پێك بێ، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرش و دەستدرێژییەكە و ئاشكراكردنی هێرشكاران و چاودێریی ئەنجامی تەواوی لێكۆڵینەوەكان دەكات.

سەباح نوعمان، دووپاتی دەكاتەئەم جۆرە تاوانكارییە، بەبێ لێكەوتە تێناپەڕێ و هێزەكانمان وەك قەڵغانی پاراستنی عێراق و سەروەرییەكەی دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێم: زیاتر لە سێ ملیۆن مامەڵە لە ڕێگەی “ئی-پسوولە”وە ئەنجام دراون

سەڵاح

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نه‌ورۆزى ئامه‌د

دڵشاد

زانا مه‌لا خالید بۆ زاگرۆس: پارتی به‌ئیراده‌یه‌كی یه‌ك ملیۆن ده‌نگه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنتر ده‌چێت

سەڵاح