zagros news agency

توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر چەکی ناوکی ئیسرائیل هه‌یه‌

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان رایگه‌یاند، ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوکی بە ‘بێباک’ لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت، وتیشی، ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ژێر زۆرترین گوشاردایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بە ئاماژە کردن بەوەی لە کاتێکدا کۆمەڵکوژی لە غەززە درێژەی هەیە، ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە ‘بێباک’ لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت و، بۆ داماڵینی ناوچەکە لە چەکی ناوەکی بۆ ڕێگرییکردن لە ئەگەری کێبڕکێیەکی چەکی ناوەکی بانگەوازی تورکیای نوێ کردەوە.

لە میانی بەشداری کردنی لە یەکەمین لووتکەی وزەی ناوەکی کە بە میوانداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی و حکوومەتی بەلجیکا لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، هاکان فیدان گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی، بەکارهێنانی چەکی ناوەکی یان هەڕەشە پێکردنی جێگەی قبوڵ نییە و، ئەو گوتانە سێبەر دەخاتە سەر هاوڵە هاوبەشەکان بە ئاڕاستەی ئاسایش و ئایندەیەکی خاوێن لە ڕووی وزەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو ناوچەیەی لەو ڕووەوە لە ژێر زۆرترین گوشاردایە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە و ڕایگەیاند: ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە ‘بێباک’ لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت. لەبەرئەوە تورکیا بانگەوازەکەی بۆ داماڵینی ناوچەکە لە چەکی ناوەکی بۆ ڕێگرییکردن لە ئەگەری کێبڕکێیەکی چەکی ناوەکی نوێ دەکاتەوە “.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردە و خوێندن لە عێراق بەرەو داڕمان دەچن

یاسین

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

عێراق ٢١ داعشی ئێرانی لە سووریاوە وەردەگرێت

یاسین