zagros news agency

کۆمپانیای ئاپۆلۆ بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە

کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەمریکی ئاپۆلۆ، بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی و پێشنیاری 11 ملیار دۆلاری بە خاوەنی ستۆدیۆکان داوە.

بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی چاویان لەسەر کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە، لەوانەش کۆمپانیای نێتفلێکس، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیای پارامۆنت هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە.

کۆمپانیای ئاپۆلۆ زیاتر لە نرخی بازاڕ پێشنیازی بۆ کڕینی ستۆدیۆکان داوە کە خۆی نرخی 7 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، نرخی پشکەکانی ستۆدیۆکانی پارامۆنت بە رێژەی 12٪ بەرزبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمۆسی شالامێ و کایلی جێنەر؛ باس لە هاوسەرگیری و خۆشەویستی دەکەن

ART

جەیمس کامیرۆن “تێرمیناتۆر” بە بێ شوارزنیگەر نوێ دەکاتەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART