zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی زانیاری نوێ لەسەر ناردنی مووچە دەخاتەروو

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە هەموو کۆبوونەوەکان کە کراون لە رۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو ئەمرۆ لە هەولێر و لە بەغدا و ئەو شاندەی کە چۆوەتە بەغدا ئەوەشی کە هاتە هەولێر ئامانجیان دابینکردنی مووچەیە، هەردووک حکومەت نیەتیان وایە کە بگەنە رێکەوتن.

شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەموو کۆبوونەوەکان کە کراون لە رۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو ئەمرۆ لە هەولێر و لە بەغدا و ئەو شاندەی کە چۆوەتە بەغدا ئەوەشی کە هاتە هەولێر ئامانجیان دابینکردنی مووچەیە، هەردووک حکومەت نیەتیان وایە کە بگەنە رێکەوتن و بە زووترین کات مەووچە رەوانە بکەن، لە لای لایەنە سیاسیەکانی عێراق و شەقامی عێراق واهەستکراوە کە ستەم لە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە رابردوو و لە داهاتوشدا دەلێم تاوەکو هەرێمی کوردستان بەشیک بێت لە عێراق ئەم جۆرە کێشانە هەردەبێت ناکرێت تۆ بە هۆکاری سیاسی بێی مووچەی فەرمانبەران بەکار بهێنی.

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: کۆبوونەوەکان تاوەکو ئێستا زۆر ئەرێنین، لە زۆربەی خالەکاندا رێککەوتوون، ئەوەی دەمێنێتەوە لەوانەیە ببێتە کێشە کۆمپانیاکانی نەوتە، چونکە بوونەتە لایەنێکی سەرەکی لەم بابەتە، بە گوێرەی بریاری دادگای فیدراڵی گرێەستەکانیان تەواو یاساین و بێ کێشەن، هەردووک حکومەت ناتوانن فشاریان لێبکەن، بۆیە ئەوان داوای مافی خۆیان دەکەن بەپێی یاسا کە پێشتر بە ١٦ دۆلار داندراوە، و چەندین تێچوویان هەیە لە لایی حکومەتی عێراق کە تاوەکو ئێستا وەریان نە گرتووە.

هەروەها شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەقەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئیمە رێککەوتنمان هەبوو پێشتر، بەلام بە داخەوە حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنەکە ناکاتن، لە ٢٥ی١ی٢٠٢٥ تاوەکو ١ی٢ی٢٠٢٥ لە سەر تەواوی وردەکاریەکان رێککەوتبوون، ئەواون نە لەسەر نەوت و نە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەی رانەگرتووە، تەیف سامی واژووی لەسەر پەراوێک کردووە دەلی هەرێم پشکی تەواو بووە لە نیوەی سالەلەش تەواو نە بووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: یادی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئازادی شنگال گیانیان به‌خشی

سەڵاح

پۆلی نۆی بنەڕەتى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

73هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

یاسین