zagros news agency

دین هویسن هەڕەشە لە یۆڤانتۆس دەکات

 

دین هویسن، یاریزانی لاوی ڕیال مەدرید، لێدوانی توندی پێشکەش کرد، پێش یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر یۆڤانتۆس لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی یانەکان، کە بڕیارە سبەی سێشەممە لە یاریگای هارد ڕۆک لە میامی بەڕێوەبچێت.

هویسن بە متمانەوە وتی: ئێمە بە باشی کاردەکەین و ئامادەین، هیوادارین بتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
هەروەها ئەستێرەکە جەختی لەسەر گرنگی ئامادەکاری جەستەیی تەواو کردەوە پێش یارییەکە و ڕوونیکردەوە “پلانەکە ئەوەیە 100% بەهێزبینوو و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت”.

لە پەیامێکی ڕووندا سەبارەت بە ئاواتەکانی تیپەکە لە پاڵەوانێتییەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە بۆ شانازی بردنەوە یاری دەکەین، پلانیشمان هەیە، دەمانەوێت جامەکە بەرز بکەینەوە، ئێمە ڕیال مەدریدین، هەمیشە دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر فرانکفۆرت لەدەستدا

یاسین

جام و خول.. خشتەی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

فەرمی.. ریال مەدرید ڕۆیشتنی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین