zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەورووپا بەردەوامە

ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند، پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپا لە ئاستە جیاوازەکاندا بەردەوامە و ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردووی سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی فەڕەنسا کرد.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی پەیوەندیی دیپلۆماسیی ئاساییمان هەیە و لە ئاستی جیاوازدا گفتوگۆکان بەردەوامن. هەر شەوی ڕابردوو سەرۆککۆماری وڵاتەکەمان لەگەڵ هاوتا فەڕەنساییەکەیدا گفتوگۆی کرد، کەواتە پەیوەندییەکان لە نێوان ئێران و سێ وڵاتە ئەورووپاییەکەدا بەردەوامە.”
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەقایی گوتی: “لەبارەی خواستی درێژەدان بەو گفتوگۆیانەی هەفتەی ڕابردوو، هێشتا ڕێککەوتێکی دیاریکراومان نییە، ئەگەر بڕیاری کۆتایی لەبارەوە درا، بێگومان ڕایدەگەیەنین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باڵای ئەنەکەسە گەیشتە دیمەشق

سەڵاح

دەستەی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق، روونكردنەوە لەبارەی تیشكی ئەتۆمی دەدات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یاسین